ئه‌نجلینا له دزینی خوێن و هه‌نگوین بێ تاوان ده‌رچوو
ساڵی 2011 جیمس برادۆك سكاڵایه‌كی دژی ئه‌نجلینا و كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی (خاكی خوێن و هه‌نگوین) به رزكردهوه و به دزینی بیرۆكه‌ی فیلمه‌كه‌ی له كتێبێكی خۆی به‌ناوی (پارچه كردنی رۆحه‌كان) تاوانباری كردن، به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه و وردبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر دادوه‌ری دادگای تاوانه‌كانی ئه‌مریكا دۆلی ئێم جی رایگه‌یاند كه سه‌رده‌م و كه‌سایه‌تی و هزره سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ردوو كاره‌كه له یه‌ك دوورن هه‌رچه‌نده هه‌ردووكیان جه‌خت ده‌كه‌نه سه‌ر پێوه‌ندییه رۆمانسییه‌كانی له كاتی جه‌نگدا.
شایه‌نی گوتنه ئه‌نجلینا جۆلی چیرۆكی فیلمه‌كه‌ی نووسیوه و هه‌ر خۆیشی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌یه كه باس له چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی ده‌كات له‌سه‌رده‌می جه‌نگی ناوخۆی بۆسنیادا.