هه‌زال كایا: رۆژانه‌ به‌ پاس هاتووچۆ ده‌كه‌م

هه‌زال كایا: رۆژانه‌ به‌ پاس هاتووچۆ ده‌كه‌م
هه‌رچه‌نده‌ هێشتا له ته‌مه‌نی 22 ساڵییه‌، به‌ڵام هه‌زال كایا یه‌كێكه‌ له‌و كچه‌ ئه‌كته‌ره‌ توركانه‌ی كه‌ زوو ئه‌ستێره‌ی گه‌شایه‌وه‌ و بوو به‌ یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین و پڕ جه‌ماوه‌رترین ئه‌ستێره‌كانی توركیا.
كه‌ناڵی (الحیاة)ی میسری دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌زال ئه‌نجامداوه‌ و تێیدا هه‌زال تیشكی خسته‌ سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی ژیانی هونه‌ری و تایبه‌تیی خۆی، هه‌زال ده‌ڵێت» له‌ ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه‌ ده‌ستم به‌كاری نواندن كرد كه‌ هێشتا قۆناغی ئاماده‌ییم ته‌واو نه‌كردبوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ كاریگه‌ریی سلبی، به‌ڵكو به‌ خۆماندوو كردن نه‌مهێشت خوێندن و هونه‌ر ببنه‌ رێگر له‌ به‌رده‌م ئاواته‌كانم و هه‌ردووكیانم به‌ سه‌ركه‌وتوویی له‌ یه‌ك كاتدا ئه‌نجامدا ئه‌مه‌ش بۆ بڕوا به‌ خۆبوونی من به‌ تواناكانم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ده‌رباره‌ی ژیانی ئاسایی خۆیشی ده‌ڵێت: من كه‌سێكی زۆر ساده‌م رۆژانه‌ به‌ ئۆتۆبۆس یان تاكسی هاتوچۆ ده‌كه‌م، بۆیه‌ زۆر جار كه‌ خه‌ڵك له‌ناو تاكسی یان ئۆتۆبۆس ده‌مبینن باوه‌ڕ ناكه‌ن و پێیان وایە من له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندم پێویسته‌ ئۆتۆمبیلێكی تایبه‌تی گرانبه‌هام هه‌بێت، هه‌ندێكیشیان زوو ده‌مناسن، به‌ڵام هیچ گرفتم بۆ دروست ناكه‌ن به‌ڵكو ڕێزێكی تایبه‌تیم لێده‌گرن ئه‌مه‌ش زۆر دڵخۆشم ده‌كات، چونكه‌ سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌ له‌ خۆشه‌ویستی ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌وه‌ سه‌ری گرتووه‌.
Top