جۆلیا رۆبرتس: سۆدا‌ی نان هۆكاری جوانییه‌كەی منە
جۆلیا له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ گۆڤاری (InStyle) رایگه‌یاند ئه‌م كاره رۆژانه له باپیرییه‌وه فێر بووه بۆیه به درێژایی ته‌مه‌نی ته‌ندروستیی ده‌م و ددانی زۆر باش بوو و ددانه‌كانی به هیچ شێوه‌یه‌ك تووشی كلۆر بوون نه‌هاتنه‌وه، جۆلیا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له‌به‌ر كاروباری ماڵ و په‌روه‌رده كردنی منداڵه‌كانی كاتی ئه‌وه‌ی نییه گرنگی زۆر به جوانی خۆی بدات، بۆیه ئه‌و كاره وه‌ك رۆتینێكی رۆژانه ئه‌نجام ده‌دات به‌مه‌ش له ئه‌ركێكی زۆر رزگاری ده‌بێت، كاتێكی زۆریش بۆ گرنگیدان به جوانی ته‌رخان ناكات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به جوانی، جۆلیا ده‌ڵێت: هه‌ر له منداڵییه‌وه ئه‌وه‌ش فێر بووم كه هه‌ر لە ماڵه‌وه ده‌چمه ده‌ره‌وه پێویستە چاویلكه هه‌ڵبگرم بۆ پاراستنی چاوه‌كانم له تیشكی خۆر و ماندوونه‌كردنیان، جگه له‌وه به‌كارهێنانی ماسكارا وام لێده‌كات هه‌ست به ئارامییه‌كی زیاتر بكه‌م.