ره‌غده‌ راست ناكات

ره‌غده‌ راست ناكات
خانه‌ی ئۆپێرای میسری رایگه‌یاند قسه‌كانی ئه‌كته‌ری سووری ره‌غده‌ی ره‌تكرده‌وه‌ گوایه‌ دوای وتنی قه‌سیده‌یه‌ك كه‌ پشتگیریی له‌ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات، له‌لایه‌ن گه‌نجێكی میسرییه‌وه‌ تووشی لێدان و ده‌ستدرێژی هاتبێته‌وه‌.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای رۆژنامه‌وانی له‌ میسر به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تێیدا هاتووه‌: ره‌غده‌ به‌ یاوه‌ری ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی سوری و ژماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نگرانی حوسنی موباره‌ك له‌ كۆڕێكی شیعر خوێندنه‌وه‌ ئاماده‌ بوو و ده‌ستدرێژی كردۆته‌ سه‌ر ئافره‌تێكی كه‌م ئه‌ندام و هه‌ر خۆیشی داوای كردووه‌ شیعر بخوێنێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ به‌رنامه‌شدا نه‌بووه‌، به‌ڵام رێگریی لێنه‌كراوه‌، كه‌چی ئاماده‌بووان و رێكخه‌رانی كۆڕه‌كه‌ تووشی سه‌رسوڕمان بوون كاتێك ره‌غده‌ شیعرێكی سیاسی خوێنده‌وه‌، ئه‌م كاره‌ی ره‌غده‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئاماده‌بووانی توڕه‌ كرد بۆیه ‌وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ دواتر هه‌ردوو لا كه‌وتنه‌ گیانی یه‌كتری دوای ئه‌وه‌ی ره‌غده‌ ده‌ستدرێژی كرده‌ سه‌ر ئافره‌تێكی كه‌م ئه‌ندام، بۆیه‌ پۆلیس ناوبژیوانی كرد و داوایان له‌ ره‌غده‌ كرد كه‌ شوێنه‌كه‌ جێ بهێڵێت، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ره‌غده‌ له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ فەیسبوك رایگه‌یاند كه‌ رووبه‌رووی تیرۆر كردن بۆته‌وه‌، به‌ڵام رزگاری بووه‌ و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی به‌ پشتگیری كردن له‌ رژێمی سوریا.
Top