بڕیار وایه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا هه‌ردوو گۆرانیبێژی لوبنانی ملحه‌م زێن و رۆلا سه‌عد له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژان لۆكه زاهیر و میرا كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز بكه‌ن. له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای (ژیما سكای) كه كۆنسێرته‌كه سازدەكات، رایگه‌یاند بڕیار وایه رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 12/4/2013 هه‌ردوو گۆرانیبێژی لوبنانی ملحه‌م زێن و رۆلا سه‌عد له شاری هه‌ولێر كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز بكه‌ن، هاوكات هه‌ر یه‌كه له لۆكه زاهیر و میراش له‌م كۆنسێرته‌دا وه‌ك دوو گۆرانیبێژی كورد به‌شدار بن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: كه له‌به‌ر نه‌بوونی هۆڵی گه‌وره و تایبه‌ت به كۆنسێرت كه شوێنی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی هه‌بێت له شاری هه‌ولێر، ناچار بووین كۆنسێرته‌كه لە یاریگای شەهید فرەنسو حەریری ساز بكەین .