ئه‌نجامی پێشبڕكێی ده‌قی شانۆنامه راگه‌یه‌ندرا
ئه‌م پێشبرِكێیه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ی رۆشنبیریی و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌رِێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیریی و هونه‌ری وه‌رزش و لاوانی هه‌ولێره‌وه سازكرا.
ئه‌م چالاكییه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستانه‌وه كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر به‌شدارییان كردبوو، له ئه‌نجامدا سێ نووسه‌ر به سێ ده‌ق خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێنا، كه ئه‌وانیش بریتیبوون له دڵشاد حسێن به ده‌قی "به‌ردی سه‌بووری" خه‌ڵاتی یه‌كه‌م، ئه‌حمه‌د سالار به ده‌قی "ده‌فرِێت و نافرِیت" پله‌ی دووه‌م و كامه‌ران سوبحان به ده‌قی نووسینه‌وه‌ی "یاده‌وه‌ریی ونبوویه‌ك" پله‌ی سێیه‌م.