سه‌ردار ئۆرتاچ: له‌ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د كایا هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تاندم
ئه‌حمه‌د كایا-ی گۆرانیبێژی خوالێخۆشبووی كوردستانی باكوور له رۆژی 12 ی شوباتی ساڵی 1999 دا به‌شداری له ئاهه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی ماگازین-دا كردبوو بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی موزیك، له‌و بۆنه‌یه‌دا ئه‌حمه‌د كایا وتبووی: من ئه‌م خه‌ڵاته ته‌نها به ناوی خۆمه‌وه وه‌رناگرم، به‌ڵكو به ناوی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ و به ناوی دایكانی رۆژانی شه‌ممه‌و به ناوی ئه‌وانه‌ی كه ره‌نجیان له ماگازینهكه داوه‌و به ناوی هه‌موو توركیاوه وه‌رده‌گرم.
وتیشی: له كاسێتی ئاییندهمدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی من به ره‌چه‌ڵه‌ك كوردم، گۆرانی كوردی تێدا ده‌بێت، هه‌روه‌ها كلیپێكی كوردیش ئاماده ده‌كه‌م.
له‌دوای ئه‌و وتانه‌ی ئه‌حمه‌د كایا كۆمه‌ڵێك كه له‌وانه یه‌كێكیان سه‌ردار ئۆرتاچ بوو، ناڕه‌زایی توندیان به‌رامبه‌ر به‌و قسانه‌ی ئه‌حمه‌د كایا ده‌ربڕی و له شوێنه‌كانی خۆیانه‌وه چه‌قۆ و چه‌تاڵیان تێگرت، له كاتێكدا كه له‌سه‌ر شانۆ قسه‌ی ده‌كرد، دواتر به‌هۆی گه‌وره‌بوونی رووداوه‌كه‌وه ئه‌حمه‌د كایا له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه كرایه ده‌ره‌وه.