ئەندام جەمال گۆرانی (ڕامەوەستە)ی بڵاودەكاتەوە

ئەندام جەمال گۆرانی (ڕامەوەستە)ی بڵاودەكاتەوە
هونەرمەند (ئەندام) پێی ڕاگەیاندین "لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو یەكەم گۆرانی خۆم بە ناوی (ڕامەوەستە) بە شێوەی ڤیدیۆكلیپ بڵاودەكەمەوە، تێكستی ئەم گۆرانیە لە لایەن (سامی سەباح)ەوە نوسراوە، ئاوازی (تەمەن سەید ئەحمەد)ە. دابەشكردنی میوزیك لە لایەن (ڕێناس كورداخ)ەوە لە ستۆدیۆی (ڕۆژ)ئەنجامدراوە."
لە بارەی كاری كلیپەوە (ئەندام) دەڵێت "دەرهێنان و كارمێرا و مۆنتاژ (سامی سەباح)، بەڕێوبەری بەرهەم (هەرێم محمد و ئەندام جەمال)، یاریدەدەری دەرهێنەر (تەمەن سەید ئەحمەد و ڕەوەند ئەمجەد)، میكیاژ (میدیا قازی)، ڕوناكی (تەنەر دەمیر، كەرەم)، سوپاس بۆ (ڕەبەند قارەمان). بەرهەمهێنانی (SAMi Production). هیوادارم توانبێتمان بەرهەمێكی باش پێشكەش بكەین."

فۆتۆ: سامی سەباح
Top