غولامی به‌ ئه‌لبوومێكی تێكه‌ڵه‌وه‌ سه‌رقاڵه‌

غولامی به‌ ئه‌لبوومێكی تێكه‌ڵه‌وه‌ سه‌رقاڵه‌
هونه‌رمه‌ندی به‌ ئه‌زموون نه‌جمه‌ی غولامی رایگه‌یاند ئێستا خه‌ریكی كار كردنه‌ له‌ ئه‌لبوومێكی نوێدا كه‌ له‌ 10 تراك پێكهاتووه‌ و تێكه‌ڵێكه‌ له‌ سروود و گۆرانی.
غولامی له‌ لێدوانێكدا بۆ گوڵان گوتی: ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ پێنج سروود و پێنج گۆرانیی نوێ پێكهاتووه‌، هه‌موو گۆرانییه‌كان تازه‌ن، پێنج له‌ به‌رهه‌مه‌كانم له‌ سوید و پێنجی دیكه‌شم له‌ كوردستان ئاماده‌ كردووه‌ و بڕیاره‌ هونه‌رمه‌ند رۆزبێ دابه‌شی بكات.
سه‌باره‌ت به‌ تێكسته‌كان،غولامی گوتی: تێكستی گۆرانییه‌كیان هی خۆمن‌ و 4 تێكستی له‌لایه‌ن ئیسماعیل خورماڵییەوە دانراون‌ و ئه‌وانی دیكەیش هی حه‌مید شه‌ریف و گۆران و ئه‌نوه‌ر خان سولتان په‌نا و سیمین چایچی و هه‌ندێكیان نه‌ناسراون، ئه‌وه‌شی خسته‌ روو كه‌ تا ئێستا ناوی بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ دانه‌ناوه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه‌ سه‌رقاڵی كار كردنه‌ له‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌یدا، به‌ڵام غولامی هیوای خواست كه‌ بتوانێت هاوكات له‌گه‌ڵ جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزدا ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌ كۆتا بێت و وه‌ك چه‌پكه‌ گوڵێك به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پێشكه‌شی میلله‌تی كوردی بكات.
Top