كیت مۆس و گهنجێتییهكی به‌رده‌وام
ماڵپه‌ڕی (گلامۆز ئێف ئار)ی فه‌ره‌نسی له‌م باره‌یه‌وه ئاشكرای كرد كه كیت نایه‌وێ كۆتایی به پیشه‌ی خۆی بهێنێت وه‌ك نمایشكاری جلوبه‌رگ ئه‌گه‌ری ته‌مه‌نی نمایشكاره‌كان زۆركورتیشه، كه‌چی كیت به‌م دواییه كه‌ره‌سته‌یه‌كی جوانكاری نوێی نمایش كردووه بۆ به‌رژه‌وه‌نديی كۆمپانیای (ریمال)ی جیهانی، دواتر كۆمپانیای (كیراتاز)ی فه‌ره‌نسی هه‌ڵیبژاردووه بۆ ریكلام كردن بۆ كه‌ره‌سته‌یه‌كی نوێی تایبه‌ت به قژ و كرێمی جوانكاری.
ماڵپه‌ڕی ناوبراو له‌سه‌ر زاری رێكخه‌رانی نمایشه‌كه‌وه ده‌ڵێت: به تێپه‌ڕبوونی كات كیتیش جوانتر ده‌بێت، چونكه دوای ده‌ركه‌وتنی له ریكلامی ناوبراو زۆر جوانتر وسهرنجڕاكێشتر هاتە بەرچاوان.