جنێڤه‌ر ده‌بێته ده‌ڵاڵی زه‌وی و خانوو
جگه له‌وه‌ی ئه‌مه یه‌كه‌م جاره جنێڤه‌ر ڕۆڵی ئافره‌تێكی بیزنسكاری زه‌وی و خانووبه‌ره ده‌بینێت، هه‌روه‌ها بۆ بینینی ڕۆڵه‌كه‌ی ناچاره له چه‌ند دیمه‌نێكدا به رووتی ده‌ركه‌وێت، چونكه له دیمه‌نێكدا پێویسته جلوبه‌رگی خۆی له‌به‌ر بكاته‌وه له‌به‌رده‌م بازرگانێكی دیكه‌ی زه‌وی و خانوو بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێت كه هیچ ئامێری سیخوڕی كردنی له‌ژێر جلوبه‌رگه‌كانی هه‌ڵنه‌گرتووه.
ئه‌م فیلمه نوێیه باس له دزێك ده‌كات به‌ناوی پاركه‌ر كه ئه‌كته‌ر جایسۆن ستاتام ڕۆڵه‌كه‌ی ده‌بینێت، ئه‌م دزه به هیچ شێوه‌یه‌ك دزی له هه‌ژاران ناكات و ده‌ستدرێژیش ناكاته سه‌ر بێتاوانان، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دات تۆڵه‌ی خۆی له‌و هاوڕێیانه‌ی بكاته‌وه كه پشتیان تێكرد و وازیان لێی هێناوه له‌كاتێكدا ژیانی له مه‌ترسیدا بوو.