نانسی به‌شێوازی خۆی وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌

نانسی به‌شێوازی خۆی وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌
نانسی عه‌جره‌می گۆرانیبێژی لوبنانی سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی له‌و ره‌خنانه‌ی ئاراسته‌ی كران دوای به‌شداری كردنی له‌ لیژنه‌ی دادوه‌ريی وه‌رزی دووه‌می به‌رنامه‌ی (Arab Idol) كه‌ له‌ شاشه‌ی ئێم بی سی پێشكه‌ش ده‌كرێت.
له‌م باره‌یه‌وه‌ نانسی گوتی: وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و ره‌خنانه‌ ده‌ده‌مه‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌ی من كراون ده‌رباره‌ی به‌شداری كردنم له‌و به‌رنامه‌یه‌، چونكه‌ من شاره‌زاییه‌كی زۆرم ‌ له‌ بواری گۆرانی گوتندا هه‌یه كه‌ وام لێده‌كات ببم به‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م به‌رنامه‌یەی تایبه‌تە به‌ دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌ هونه‌رییه‌كان ئه‌مه‌ش لەبەر خوێندنی بنه‌ماكانی موزیك، هه‌روه‌ها من ژه‌نیارێكی باشی چه‌ندین ئامێری موزیكم و شاره‌زاییه‌كه‌م له‌و بواره‌ زیاتر له‌ 15 ساڵه‌.
نانسی زیاتر گوتی: خۆم زۆر به‌ باشی ئاماده‌ كردووه‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژه‌وه‌ كه‌ گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كه‌ مۆر كردووه‌، زۆریش گرنگی به‌ به‌شداربووان ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی شایسته‌ بگه‌ن به‌ قۆناغه‌كانی كۆتایی، له‌ كۆتاییشدا جه‌ماوه‌ر بڕیار ده‌دات سه‌رده‌كه‌وێت.
Top