ئه‌لیزابێس ده‌بێته‌ جۆلییت

ئه‌لیزابێس ده‌بێته‌ جۆلییت
خانمه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی ئه‌لیزابێس ئۆلسۆن خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ بینینی ڕۆڵی جۆلییت له‌ شانۆگه‌رییه‌ك كه‌ له‌ چیرۆكی به‌ناوبانگی نووسه‌ری ناوداری به‌ریتانی ویلیام شكسپیر وه‌رگیراوه‌.
میدیاكانی ئه‌مریكا له‌م باره‌یه‌وه‌ رایانگه‌یاند كه‌ ئۆلسۆنی خوشكی بچووكی هه‌ریه‌كه‌ له‌ ماری كایت و ئاشلی ئۆلسۆن له‌و شانۆگه‌ریه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت له‌ ڕۆڵی جولییت و بڕیاروایه‌ شانۆگه‌ريیه‌كه‌ له‌ وه‌رزی شانۆیی 2013-2014 له‌سه‌ر شانۆی كلاسیك ستایدج له‌ مانهاتن نمایش بكرێت و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووشدا ریكلامی تایبه‌ت به‌ شانۆگه‌رییه‌كه‌ ده‌ست پێده‌كات.
شایه‌نی گوتنه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م كاره‌ ئۆلسۆن ڕۆڵی پاڵه‌وانی تێدا ‌ببینێت دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌كته‌ری جێگره‌وه‌ به‌شداريی له‌ شانۆگه‌ريی (داست)دا كرد ساڵی 2008، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئۆلسۆن رایگه‌یاند كه‌ جگه‌ له‌م شانۆگه‌رییه‌ به‌شداری ده‌كات له‌ به‌شی نوێی فیلمی (گۆدزیلا) كه‌ ده‌ست به‌ وێنه‌گرتنی كراوه‌.
Top