بژار دیلان "یەكەم كلیپی كارتۆنی لە كوردستان"

بژار دیلان
هونەرمەند (بژار دیلان) پێی ڕاگەیاندین "بە سپۆنسەری (AKE Production) كۆتاییمان هێنا بە تەواوی كارەكانی ڤیدیۆكلیپی (نەرمیكە)، كە بە شێوەی كارتۆنی ئەنجامدراوە. ئەم شێوازە یەكەم جارە لە كوردستان ئەنجام دەدرێت و تەواوی كارەكانی ئەم كلیپە لە ناوەوەی كوردستان ئەنجامدراوە. ئەم گۆرانیە تێكستی هونەرمەند (حەمە سەعید ئیبراهیم)ە، ئاواز و دابەشكردنی خۆمە."
لە بارەی كاری كلیپەوە (بژار) دەڵێت "دەرهێنان و مۆنتاژ (سامی سەباح)، گرافیك (عبدالمجید فایز، ئیبراهیم فایز)، ڕەنگ (هیوا عومەر)، یاریدەدەری دەرهێنەر (تەمەن سەید ئەحمەد، هەرێم مەحەمەد)، بەڕێوبەری بەرهەم (ڕەوەند ئەمجەد، ئەندام جەمال). بەرهەمهێنانی كۆمپانیای (AVA). هیوادارم توانبێتمان بەرهەمێكی باش پێشكەش بكەین."
Top