لێی ناترسێ، به‌ڵام خۆشی ناوێ

لێی ناترسێ، به‌ڵام خۆشی ناوێ
كچه‌ گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری لوبنانی دۆللی شاهین رایگه‌یاند ئێستا خه‌ریكی تۆماركردنی چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌كی به‌رنامه‌ی (مین بیقول الحق)ە كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی نوێیه‌ و به‌ر له‌ 4 ساڵ له‌لایه‌ن ئه‌میر كه‌رار پێشكه‌ش كراوه‌ و ئێستا دووباره‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.
دۆللی له‌ لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری «نادین» گوتی : من به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ سیاسه‌ت ناترسێم، به‌ڵكو خۆشم ناوێ و نامه‌وێ ناوم له‌ هه‌واڵه‌كان هه‌ڵقورتێنن وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌ندێك كه‌س كردیان، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هونه‌رمه‌نده‌ حزبییه‌كان پۆلێن بكرێم، چونكه‌ من كچێكی لوبنانیم و رێگا به‌ خۆم ناده‌م ده‌ست بخه‌مه‌ نێو سیاسه‌ته‌وەوە له‌ وڵاتی میسر، به‌ڵكو هه‌موو ئاواتم ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م وڵاته‌ پێشبكه‌وێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ كامه‌رانی و خۆشگوزه‌رانی بژی، چونكه‌ ئه‌م وڵاته‌ زۆری پێشكه‌ش به‌ من كردووه‌ هه‌ر بۆیه‌ش ئاهه‌نگێكی تایبه‌تم ساز كرد بۆ دووباره‌ هاندانی گه‌شتوگوزار له‌م وڵاته‌ خۆشه‌ویسته‌.
Top