راشیل: ناشیرینی هۆلیۆدم و شانازیش ده‌كه‌م

راشیل: ناشیرینی هۆلیۆدم و شانازیش ده‌كه‌م
خانمه‌ ئه‌كته‌ری هۆڵیۆد راشیل وایز دانی به‌وه‌ نا كه‌ له‌ سه‌ره‌تای چوونی بۆ هۆڵیۆد هه‌ستی به‌وه‌ ده‌كرد كه‌ زۆر ناشیرینه‌ و به‌ نهێنی هه‌وڵی زۆری داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كچه‌كانی دیكه‌ی هۆڵیۆد كێشی له‌شی كه‌م بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش تا رادده‌یه‌ك زه‌حمه‌ت بوو.
راشیل ده‌ڵێ: ئێستا ئه‌م دیده‌م گۆڕاوه‌، هه‌ست ناكه‌م له‌ ژیاندا شتێكم له‌ ده‌ستدا بێت له‌ هه‌مان كاتدا زۆریش شانازی به‌خۆم و ئه‌و ئاسته‌ی ئێستامه‌وه‌ ده‌كه‌م، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌شم وه‌ك ئافره‌تانی دیكه‌ ئاسایی نه‌بوو بۆیه‌ نه‌متوانی وه‌ك هه‌ر ئافره‌تێكی دیكه‌ كێشی له‌شم دابه‌زێنم.
راشیل دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هیچ كاتێك بێ بڕوا نه‌بووم به‌خۆم یان بێ ئومێد بم له‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیی خۆم نه‌گونجێم، هه‌روه‌ها هیچ كه‌سێك نییه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌رژیانم هه‌بێت و لێم تێك بدات، ئێستا له‌ نیویۆرك ده‌ژیم و زۆریش دڵخۆشم، چونكه‌ من نامه‌وێ ببم به‌ یه‌كێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ هونه‌رییه‌ ناوداره‌كان ته‌نیا ده‌مه‌وێ ئه‌كته‌ر بم و هیچی تر.
Top