نه‌ریمان عومه‌ر: لە به‌هاری ئه‌م ساڵدا بۆ تۆمار كردنی بەرههمی نوێ ده‌گه‌ڕێمه‌وه كوردستان
• ئه‌گه‌رچی ناتوانین به دابڕانیشی ناو بنێین، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه وه‌ك پێویست به‌رهه‌مت نییه، هۆكاری ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه چییه؟
- هۆكاری سه‌ره‌كیی دابڕانی من نه‌گونجاوی كاته‌كه‌یه، من لێره خه‌ریكی په‌یدا كردنی بژێوی ژیانی رۆژانه‌م، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه و هه‌موو لایه‌ك هه‌ستی پێده‌كه‌ن زۆربه‌ی برا موزیكژه‌نه كورده‌كان و ئه‌وانه‌ی ستۆدیۆیان هه‌یه له ئه‌وروپا روویان كردۆته سوید و له هۆڵه‌ندا زۆر به ده‌گمه‌ن ده‌ست ده‌كه‌ون، منیش ئه‌و كاته‌م بۆ نه‌ڕه‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم بچمه سوید بۆ تۆماركردنیان، به‌ڵام لێره‌وه به جه‌ماوه‌ری خۆم ده‌ڵێم له به‌هاری ئه‌م ساڵدا په‌نا به خوا ده‌گه‌ڕێمه‌وه كوردستان بۆ تۆمار كردنی بەرههمی نوێ.
• كه‌واته ده‌توانین بڵێین به‌رهه‌می نوێت پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌یت؟
- به‌ڵێ به‌رهه‌می نوێم له سێ تراك پێكهاتووه، یه‌كیان گۆرانییه‌كی دههۆڵییه و دوانی تریش له‌سه‌ر ریتمی هێواشن كه له ئاوازی منه و تێكسته‌كانیش هی من و ئه‌حمه‌د محه‌مه‌ده، له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌م تۆماریان ده‌كه‌م و به كلیپیش بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه.
• ئه‌و كه‌سه‌ی روو له هونه‌ر ده‌كات به عیشقه‌وه تێكه‌ڵ به هونه‌ر ده‌بێت و به كاره پێشینییه‌كانی خۆی ده‌زانێت، تۆ كه له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆر بوویت، پێتوایه جه‌ماوه‌ر به هه‌مان شێوه تامه‌زرۆیه بۆ به‌رهه‌مه‌كانت و به هه‌مان شێوه پێشوازییان لێده‌كات؟
- راسته وه‌ك به‌رهه‌می هونه‌ری دوورم، به‌ڵام ئه‌و هونه‌ره له ناخمدا هه‌ر به هه‌مان شێوه ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ناتوانم بڵێم دابڕاوم. راسته من نه‌متوانیوه وه‌كو پێویست به‌رهه‌می نوێ پێشكه‌ش بكه‌م ئه‌مه‌ش له‌به‌ر نه‌بوونی كات و ده‌رفه‌تی گونجاو بووه، چونكه به‌رهه‌مم ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوی بكه‌مه‌وه و كاری له‌سه‌ر بكه‌م، سه‌باره‌ت به دابڕانیش من له ساڵی 1991 تا 1997 واته ئه‌و كاته‌ی چوومه هانده‌ران به‌رهه‌مم هه‌بووه، له دوای 1997یش به حوكمی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می نوێم نییه و له شاشه‌كاندا وه‌كو پێویست دهرنهكهوتووم ره‌نگه ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی له‌و ماوه‌یه له دایك بووه نه‌زانێت نه‌ریمان عومه‌ر كێیه؟ ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك هونه‌رمه‌ند لە نه‌وه‌یه‌ك داببڕێم.
• جگه له جیاوازیی بارودۆخی كوردستان به گشتی هونه‌ری ساڵانی دوای راپه‌رین له‌گه‌ڵ هونه‌ری ئێستا چ جیاوازییه‌كی هه‌یه؟
- جیاوازیی زۆره، بچووكترین نموونه ئه‌گه‌ر باس له تۆماركردنی گۆرانییه‌كان بكه‌ین، رێكۆردێكی (ئاكای)مان ده‌هێنا له‌گه‌ڵ زهربێك و سازێك و ده‌فێك گۆرانییه‌كمان تۆمار ده‌كرد و هه‌رچۆنێك بێت كاسێتهكهمان بڵاوده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئێستا سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا ئه‌وا هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن و كه‌سانی رۆشنبیر و شاره‌زایانی بواری تۆماركردن له كوردستان زۆرن، ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كی به‌رچاوه.
• ئه‌مه سه‌باره‌ت به لایه‌نی ته‌كنیكی و ته‌كنۆلۆژیا، ئه‌ی هونه‌ر هه‌مان رۆحیه‌تی ئه‌و كاتی ماوه؟
- نه‌خێر ئه‌مه‌ش به ئاشكرا دیاره كه ئه‌و رۆحیه‌ته ئێستا له هونه‌ردا به دی ناكرێت، هونه‌رمه‌ند ئه‌و كات له رۆحه‌وه گۆرانی ده‌گوت و له‌نێو دڵ و ناخی ئه‌و جه‌ماوه‌ره ده‌ژیا كه گۆرانی ده‌گوت و هه‌ستی ده‌كرد كه جه‌ماوه‌ر پێویستی به چییه، من رێزم هه‌یه بۆ هونه‌رمه‌نده لاوه‌كان ئه‌وانیش خاوه‌ن ستایل و جه‌ماوه‌ری خۆیانن، به‌ڵام هیوادارم له كلتوور و فه‌رهه‌نگی كوردی ده‌رنه‌چن و شێوازی نوێی ئه‌وتۆ نه‌هێننه نێو هونه‌ری كوردییه‌وه كه ره‌سه‌نایه‌تی خۆی له ده‌ست بدات، به‌ڵكو با كارێك بكه‌ن هونه‌ره‌كه‌یان مۆركی كوردی پێوه دیار بێت.
• چ تێبینیه‌كت له‌سه‌ر هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌كان هه‌یه؟
-ناتوانم گله‌ییان لێبكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆیان هه‌یه و كه‌سانێكن به‌شی خۆیان ماندووبوون و به‌شێكیان له ئاستێكی باشدان و كاری هونه‌ری جوان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و جێگای رێزن، هیوادارم ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌نجانه هه‌وڵ بده‌ن زیاتر ئاوازی كوردی به‌كاربهێنن و گۆرانییه فۆلكلۆریه‌كان نوێ بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها كلیپه‌كانیان له ئاستێكدا بێت كه نه‌بێته مایه‌ی ره‌خنه و بێزاری خه‌ڵك یاخود تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردهواری ره‌چاو نه‌كات.
* به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن ده‌ڵێن ئێمه‌ش وه‌ك هه‌موو گه‌لان هه‌موو جۆره هونهرێكمان پێویسته، تۆ له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێیت؟
- ئه‌مه شتێكی راسته ئێمه ئێستا له ساڵی 2013 داین ئه‌گه‌ر شێوازێكی هونه‌ری نوێ بێته نێو هونه‌ری كوردییه‌وه ئێمه پێمان ئاساییه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی جوان و رێك‌وپێك و نه‌بێته هۆی شێواندنی كلتووری كوردی.
* هه‌ست ده‌كه‌یت وه‌ك نه‌ریمان عومه‌ر مافت خورابێت؟
-من تا ئێستا هیچ هاوكارییه‌كم له هیچ لایه‌نێك وه‌رنه‌گرتووه نه حكومی نه هیچ حزبێك، من خۆیشم داوام له كه‌س نه‌كردووه، ئه‌و كاتی كه ئێمه گۆرانیمان ده‌گوت هه‌موومان هیلاك و ماندوو ده‌بووین له تۆمار كردنه‌وه تا هێنانی ئه‌و موزیكژه‌ن و كار كردنی به‌رده‌وام بۆ ماوه‌ی چه‌ند شه‌وێك تا ده‌مانتوانی كاسێتێك بڵاو بكه‌ینه‌وه، جگه له‌مه خهرجییهكهیشی هه‌مووی له گیرفانی خۆمان بوو و ئێمه دابینمان ده‌كرد، تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به هیچ شێوازێك ئاوڕی له من نه‌داوه‌ته‌وه، من خۆیشم هیچم داوانهكردووه .
* له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ شاری سلێمانی چ تێبینیه‌كت لا دروست بووه له‌لایه‌نی هونه‌رییه‌وه؟
- له دوای ئێمه ژماره‌یه‌ك ده‌ركه‌وتوون و كاری باشیان ئه‌نجامداوه كه شایه‌نی ئه‌وه‌یه باس بكرێن، چه‌ند به‌ڕێزێكی دیكه‌ش هه‌ن به‌گوێره‌ی توانای خۆیان كاریان كردووه و به‌رهه‌میان پێشكه‌ش كردووه جا باش بێت یان خراپ، به‌ڵام ئه‌وانیش خاوه‌نی جه‌ماوه‌ری خۆیانن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانم بڵێم به‌ره‌و پێش چووه و هیوادارم زیاتر پێش بكه‌وێت و به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێت و ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ش پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن و بزانن تا چ ئاستێك شایه‌نی ئه‌وه‌ن بڵاوبكرێنه‌وه و له كه‌ناڵه‌كان نیشان بدرێن.
*كه‌ناڵه كوردییه‌كان به هه‌موویان (حزبی و حكومی و ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆكان) ئایا هۆكارێك بوون بۆ پێشكه‌وتنی هونه‌ری كوردی یان هۆكاری نمایشكردنی به‌ناو هونهرێكن كه هیچی به‌سه‌ر هونه‌ری كوردییه‌وه نییه؟
- من خاوه‌ن چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپم كه كاتی خۆی له كه‌ناڵه لۆكاڵییه‌كان نمایش كراون، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ی هاتوومه‌ته هه‌نده‌ران هیچ گۆرانییه‌كی خۆم له كه‌ناڵه‌كانی (كوردستان تیڤی، زاگرۆس، كوردسات) نه‌بینیوه و په‌خشیان نه‌كردووه ونازانم هۆكاره‌كه‌ی چییه.