غاده‌ دڵخۆشه‌ به‌وه‌ی داپیره‌یه‌

غاده‌ دڵخۆشه‌ به‌وه‌ی داپیره‌یه‌
خانمه‌ ئه‌كته‌ری میسری غاده‌ عه‌بدولرازق له‌ دیمانه‌یه‌كدا باس له‌ كاره‌كانی ئێستا و ئه‌وانه‌ی پێشتر ڕۆڵی تێدا بینیوه‌ ده‌كات و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ هیچ كارێكی پێشووی په‌شیمان نییه‌. له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕ (الخمیس) داگوتی: له‌ كاره‌كانی پێشووم په‌شیمان نیم، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام پێداچوونه‌وه‌ی خۆم ده‌كه‌م، به‌ڵام پێشتر هه‌ندێك ڕۆڵم بینیوه‌ ئه‌گه‌ر ئێستا پێشكه‌شم بكرێت پێیان رازی نابم، چونكه‌ زۆر جار هونه‌رمه‌ند به‌دوای هه‌ندێك كاردا ده‌گه‌ڕێت ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ناوبانگ ده‌ربكات، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئێستا بووه‌ته‌ داپیره‌ غاده‌ ده‌ڵێت: زۆر خۆشحاڵم كه‌ له‌م ته‌مه‌نه‌دا بوومه‌ته‌ داپیره‌، نازانم چۆن وه‌سفی هه‌ستی خۆم بكه‌م، ناتوانم به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ نه‌وه‌كه‌م دووركه‌ومه‌وه‌ ته‌نانه‌ت مۆڵه‌تم وه‌رگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی بپرژێمه‌ سه‌ر په‌روه‌رده‌ كردنی كچ و نه‌وه‌كه‌م.
Top