ره‌یا ئه‌بی را‌شد:جۆرج كلۆنی كه‌سایه‌تییه‌كی بێ وێنه‌یه
ره‌یا پێوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌ستێره سینه‌ماییه‌كانی جیهان هه‌یه و له نزیكه‌وه شاره‌زایی ده‌رباره‌یان هه‌یه، له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: جۆرج كلۆنی یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی كه كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌تی و كارێزمایی هه‌یه، زۆر بڕوای به خۆی هه‌یه ئه‌مه‌ش ئه‌ستێره‌كانی ساڵانی په‌نجا و شهستهكانمان به‌بیر ده‌هێنێته‌وه به‌تایبه‌تی كاری گرانت، سه‌باره‌ت به ئافره‌ته‌كانیش ده‌ڵێت: كیت وینسلت له هه‌موویان نزیكتره له دڵی من، چونكه به‌هره‌یه‌كی هونه‌ری تایبه‌تی و جوانییه‌كی سروشتی هه‌یه و تا ئێستا هیچ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ئه‌نجام نه‌داوه و حه‌ز ده‌كات هه‌میشه له راگه‌یاندن و لێدوان دوور بێت ته‌نیا له كاتی زۆر پێویست نه‌بێت به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ستێره سینه‌ماییه‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كه له چارلز تیرۆن و هالی بیری خاوه‌ن جوانییه‌كی سروشتین و جلوبه‌رگه‌كانی كامیرۆن دیاز و نیكۆل كیدمان هه‌میشه سه‌رنجڕاكێشن.