ئەلیزابێش لە (گۆدزیلا)دا بەشدارە

ئەلیزابێش لە (گۆدزیلا)دا بەشدارە
دوور لە چاوەڕوانییەكان لە نوێترین بەشی فیلمی (گۆدزیلا)دا كە یەكێكە لە فیلمە پڕ جەماوەرییەكان، خانمە ئەكتەری ئەمریكی ئەلیزابێس ئۆلسۆن بەشداری كردنی خۆی لەو فیلمەدا دووپات كردەوە.
ئۆلسۆنی خوشكی بچووكی هەردوو ئەستێرەی سینەمایی كاری كایت و ئاشلی ئۆلسن لە میانەی دابەشكردنی خەڵاتەكانی (بافتا) ئەم هەواڵەی راگەیاند، لەم بارەیەوە ماڵپەڕی (شۆ بیز)ی هونەری لەسەر زاری ئۆلسن رایگەیاند كە لە بەهاری ئەم ساڵدا بەشداری لە بەشی نوێی ئەم فیلمەدا دەكات و لە ئێستاوە خۆی ئامادە دەكات بۆ كار كردن لەسەری، ئۆلسن ئاماژەی بەوەش كرد كە بەشی نوێی ئەم فیلمە زۆر جیاوازتر دەبێت و سیناریۆكەی زیاتر درامییە بە بەراورد لەگەڵ بەشەكەی پێشووی.
Top