(لینكۆڵن)هەڵەیەكی مێژوویی تێدایە
تۆنی كۆشنەری سیناریۆنووسی فیلمەكە لە نامەیەكدا كە گشتێنراوە دانی بەوەدا نا كە هەڵەیەك لە دیمەنێكی فیلمەكەدا بووە كە بۆ ساڵی 1865 دەگەڕێتەوە كاتێك دوو نوێنەری ویلایەتی كۆنیتیكت دەنگ دەدەن دژی یاسایەك بۆ نەهێشتنی كۆیلایەتی ئەمەش وایكرد كە هەموو دانیشتووانی كۆنیتیكت هەست بە شەرمەزاری بكەن لە ماوەی چركەیەكدا، چونكە ئەم دیمەنانە بۆ هەمیشە دەمێننەوە و دوور نییە لە زۆر شوێن وەك سەرچاوە سوودی لێ وەربگیرێت لە كاتێكدا رووداوەكە بەو شێوەیە نەبووە، ئەم دیمەنە وایكرد جۆ كۆرتنی نوێنەری ویلایەتی كۆنیتیكت ناڕەزایی دەربڕی دژی ئەو دیمەنە و گوتی : لە جیاتی ئەوەی دوو ئەندام دەنگ دژی ئەو یاسایە بدەن، چوار ئەندامی ئەم ویلایەتە دەنگیان دا بۆ یاسای نەهێشتنی كۆیلایەتی.
تۆنی ئاماژەی بەوە كرد ئەم 15 چركەیە كاریگەرییەكی زۆری بەسەر رێڕەوی مێژوویی فیلمەكە نابێت، چونكە بەر لەوەی فیلمەكە بە سیدی بڵاوبكرێتەوە ئەم دیمەنەمان چاككردووە و ناوی كەسەكانیشمان گۆڕیوە، شایەنی باسە فیلمەكە لە دەرهێنانی ستیڤان سبیلبیرگە و باس لەو مشتومڕە دەكات كە لەسەردەمی سەرۆك لینكۆلن لە ئارادا بوو سەبارەت بە كێشەی نەهێشتنی كۆیلایەتی لە ئەمریكا.