كوڕەكەی باسكال چی بەبیر هێنایەوە؟

كوڕەكەی باسكال چی بەبیر هێنایەوە؟
هاوسەرگیری مەدەنیم پێ باشترە، هەرچەندە من ئافرەتێكی دیندارم و بەردەوامم لە نوێژكردن و سەردانی كردنی كەنیسەم، ئەمە قسەی خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی باسكال مەشعەلانی بووە سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەكەی.
باسكال دووپاتی كردەوە كە پێوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ هاوسەرەكەیدا هەیە، بەڵام وای بە باش زانی بە رێگای مەدەنی هاوسەرگیری بكەن، چونكە سەربەخۆ دەبم لە جیابوونەوە بەشێوەیەكی زۆر ئاسان و پێی وایە ئەگەر رۆژێك ناچار بێت داوای تەڵاق بكات ئەوا تووشی گرفتی زۆر نابێتەوە، بە پێچەوانەوە لەوانەیە چەندین ساڵی بوێت تاكو تەڵاقی دەستكەوێت ئەگەر گرفت و ناكۆكیشی هەبێت لە ژیانی هاوسەرێتیدا، بە دووریشی نازانم رۆژێك لە رۆژان پێوەندییەكەمان لە كەنیسە بكەم.
لەلایەكی دیكەوە باسكال ئاشكرای كرد كاتێك بینی ملحەم ئەبو شەدیدی هاوسەری یاری لەگەڵ كوڕەكەیان دەكات، ئەو كات بۆ یەكەمجار لە ژیانی هەستی بە سۆزو خۆشەویستیی باوك كرد، چونكە من زۆر بچووك بووم كاتێك باوكم كۆچی دوایی كرد.
Top