نەبیلە عوبێد پڕۆژەكانی دواخستووە

نەبیلە عوبێد پڕۆژەكانی دواخستووە
ئەستێرەی سینەمای میسری نەبیلە عوبێد رایگەیاند كە هەموو كارە هونەرییەكانی خۆی راگرتووە تا ئەو كاتەی بارودۆخی میسر سەقامگیر دەبێت، هەرچەندە ئێستا چەند سیناریۆیەكی پێشكەش كراوە و زۆریشی خوێندۆتەوە.
نەبیلە پێی وایە ئێستا میسر بە بارودۆخێكی ناخۆشدا تێدەپەڕێت و پێویستە ئەو (خەمۆكی)یەی هەیە نەمێنێت، ئینجا دەست بە پڕۆژە هونەرییەكانی خۆی دەكاتەوە، نەبیلە لە میانەی دیمانەیەكیدا بۆ گۆڤاری (الیوم السابع) گوتی: ئێستا هەموو بایەخی خۆم داوەتە چاودێری كردنی بارودۆخی ناوخۆی میسر بۆ ئەوەی دڵنیا بم لە وڵاتەكەمدا چی روودەدات و بەرەو كوێ دەچێت و چارەنووسی چی دەبێت، چونكە ناكرێ ئێمە خەریكی كاری هونەری بین و خەڵكیش لە بارودۆخێكی ناهەمواردا بژیت لە كاتێكدا هونەر و كاری ئێمە بۆ ئەو خەڵكە خۆشەویستەیە كە زۆریان جەماوەری ئێمەن.
Top