نەبیلە عوبێد پڕۆژەكانی دواخستووە
نەبیلە پێی وایە ئێستا میسر بە بارودۆخێكی ناخۆشدا تێدەپەڕێت و پێویستە ئەو (خەمۆكی)یەی هەیە نەمێنێت، ئینجا دەست بە پڕۆژە هونەرییەكانی خۆی دەكاتەوە، نەبیلە لە میانەی دیمانەیەكیدا بۆ گۆڤاری (الیوم السابع) گوتی: ئێستا هەموو بایەخی خۆم داوەتە چاودێری كردنی بارودۆخی ناوخۆی میسر بۆ ئەوەی دڵنیا بم لە وڵاتەكەمدا چی روودەدات و بەرەو كوێ دەچێت و چارەنووسی چی دەبێت، چونكە ناكرێ ئێمە خەریكی كاری هونەری بین و خەڵكیش لە بارودۆخێكی ناهەمواردا بژیت لە كاتێكدا هونەر و كاری ئێمە بۆ ئەو خەڵكە خۆشەویستەیە كە زۆریان جەماوەری ئێمەن.