نازدار سه‌رقاڵی كاری نوێیه‌‌

نازدار سه‌رقاڵی كاری نوێیه‌‌
دوای ئه‌وه‌ی به‌ر له‌ ساڵێك به‌رهه‌مێكی نوێ و چه‌ند كلیپێكی بڵاوكرده‌وه،‌ خانمه‌ گۆرانیبێژی نازدار خه‌ریكی كار كردنه‌ له‌سه‌ر چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێ.
له‌م باره‌یه‌وه‌ نازدار جزیری رایگه‌یاند كه‌وا له‌ خۆ ئاماده‌ كردندایه‌ بۆ به‌رهه‌می نوێ و ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی ناو و زانیاری ورد ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ نازدار ئاشكرای كرد كه‌ حه‌ز ده‌كات له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ په‌یجێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فایسبوك كردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نوێترین هه‌واڵ و چالاكیه‌كانی به‌ جه‌ماوه‌ر رابگه‌یه‌نێت و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری بن و په‌یوه‌ندییان به‌رده‌وام بێت، بۆیه‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌ رێگای ئه‌م لینكه‌وه‌ ده‌توانن نوێترین كارو چالاكیه‌كانی بخوێننه‌وه‌:

http://www.facebook.com/pages/Nazdar-Nazdar/544266365591854
Top