هەڵسەنگاندنی ئەكتەرانی تورك
نازم سەبارەت بە بەناوبانگترین ئافرەتە ئەكتەرەكانی توركیا بەم شێوەیە باسی كردن:
نەبەهات جەهری (سولتانەی دایك): هیچ نەشتەرگەرییەكی جوانكاری ئەنجام نەداوە، بەڵام وزەیەكی زۆری هەیە كە جوانیی پێدەبەخشێت، هەمیشە لە نوێبوونەوەدایە و ئافرەتێكی كلاسیكی نییە.
نور فاتح ئۆغلۆ (سولتانە ناهد دۆران) دەمی زۆر گەورەیە.
تۆبا بیوكستۆن (لەمیس): مێیەكی كامڵی بێ كەموكوڕی و زۆریش سەرنجڕاكێشە.
بیرین سات (فاتیمە): بە هیچ شێوەیەك سەرنجڕاكێش نییە، ئەم هەڵسەنگاندنەی نازم بۆ تۆبا جەماوەرەكەی تووشی شۆك كرد، چونكە بە سیمبولی جوانی و سەرنجڕاكێشی دەزانن و بەوە ناسراوە كە تا ئێستا هیچ نەشتەرگەریی جوانكاری ئەنجام نەداوە و زۆر بە كەمی مكیاژیش بەكاردەهێنێت، سەرەڕای ئەمەش زۆر بە جوانی دەردەكەوێت لە كارە هونەرییەكانیدا.
سەلما ئارجش (سولتانە خەدیجە): وزەیەكی زۆر جوانی هەیە كە لە دەوروبەریشیدا رەنگ دەداتەوە.
نۆرگول یەشلشای (یاسمین): خاوەن رووخسار و سیمایەكی زۆر جوان و دوو چاوی سەرنجڕاكێشە..