پێشبڕكێی شارەوانی مەزنی ئامەد بۆ تێكستی شانۆیی

پێشبڕكێی شارەوانی مەزنی ئامەد بۆ تێكستی شانۆیی
راگەیاندنی شارەداری
بۆ بایەخدانی زیاتر بە نووسینی تێكستی شانۆیی خۆماڵی و تێكستی تازە بخاتە سەر خەرمانی ئەدەبیاتی شانۆی كوردی، شارەوانی مەزنی ئامەد سێیەمین پێشبڕكێی تێكستی شانۆیی كوردی لەژێر ناوی (پێشبڕكێی عەبدوڵڕەحیم رەحمی هەكاری ) كە یەكەم نووسەری تێكستی كوردییە ڕێكدەخات.
مەرجەكانی بەشداریكردن:
1_نووسەر لە هەڵبژاردنی بابەت سەربەستەو دەتوانێت تێكستەكە لە ڕۆمان یا چیرۆك یا هەر تێكستێكی تر (جگە لە تێكستی شانۆیی) ئامادە بكات و بنووسێتەوە.
2_ژمارەی پیتەكانی تێكستەكە لە 30000 سی هەزار پیت كەمتر نەبێت و بەكۆمپیوتەر نووسرابێت و بە ۆرد ڕەوانەی بكات.
3_تێكستەكان بڵاونەكرابێتەوە پێش وادەی ئەم پێشبڕكێیە نمایش نەكرابێت.
4_هەر نووسەرێك دەتوانێت تەنها بە یەك تێكست بەشدار بێت.
5_دەبێ نووسەر لە لاپەڕەیەكی جیاواز سیڤی تایبەتی خۆی و ژمارەی تەلەفۆن و ناونیشان و ئیمێل بنووسێتەوە، بەمەرجێك لە كۆتایی تێكستەكە نەبێت.
6_تێكستەكان تا ئێوارەی رۆژی 22/3/2013 وەردەگیرێن لەڕێگەی ئیمێلی ڕاگەیاندراو.
ناونیشان: شانۆی شارەوانی مەزنی شاری ئامەد
بۆ ناردنی تێكست و پەیوەندیكردن:
[email protected]
mob:07504530066
Top