ئەمەل هەڕەشە دەكات

ئەمەل هەڕەشە دەكات
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی ئەمەل حیجازی رایگەیاند كە دووركەوتنەوەی لە گۆڕەپانی هونەری لە ماوەی رابردوودا بەهۆی سەرقاڵی بوونی بووە بە كاروباری خێزانی و پەروەردە كردنی منداڵەكانی.
ئەمەل ئەوەشی ئاشكرا كرد ئێستا خەریكی خۆ ئامادە كردنە بۆ بڵاوكردنەوەی ئەلبوومێكی نوێ كە چەند گۆرانییەكی نوێ لە خۆدەگرێت لەوانە دیۆیەك لەگەڵ هونەرمەندی جیهانی (Haddway) و بڕیار وایە لە ماوەیەكی نزیكدا لە رێگای دەرهێنەری لوبنانی تۆنی قەهوەچی كلیپی بۆ بكرێت.
لەلایەكی دیكەوە ئەمەل دڵتەنگیی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو هەواڵەی لە میدیاكان بڵاوكرایەوە گوایە ئەمل پشتگیری خۆی دەربڕیوە بۆ بوونی پەیوەندی سێكسی بەر لە هاوسەرگیری وئەو كەسانەی بەر لە هاوسەرگیری منداڵیان دەبێت و هەڕەشەی لەو كەسانە كرد كە شتی لەو جۆرەیان بڵاوكردۆتەوە بەوەی بێدەنگ نابێت بەرامبەر بەم پروپاگەندانە.
Top