بیونسی دڕندەیە
بە پێی هەواڵێكی ماڵپەری (US Magazine)ی ئەمریكی، بیونسی لە ئاهەنگێكدا كە بەبۆنەی یاری كۆتایی تۆپی پێی ئەمریكی ساز كرابوو، جلوبەرگەكانی لە پێستی سروشتی خشۆكی ( ئەگوانا) و مار درووست كرا بوون، ئەمەش وایكرد رێكخراوی (بیتا) بۆ بەزەیی هاتنەوە بە ئاژەڵ و ئەركی بریتیە لە پاراستنی ئاژەڵ، هێڕشێكی توندی بكاتە سەری و بە (دڕندە) وەسفی بكات، رێكخراوەكە بەم بۆنەیەوە بەیاننامەیەكی دەركرد كە تێیدا هاتووە،بێگومان ئەگەر بیونسی ئەو وێنانە ببینێت كە ئێمە نمایشی دەكەین ئەوا بە هیچ شێوەیەك حەزی نەدەكرد جلوبەرگەكانی لە پێستی ئەم ئاژەڵانە درووست بكرێن كاتێك دەكوژرێن و ئازار دەدرێن، هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە، جلوبەرگی ئەم سەردەمی زیاتر گوزارشت لە كاری مرۆڤانە دەكەن، بەڵام جلوبەرگەكانی بیونسی لەم یاسایە دەرچوون.
شایەنی ئاماژە پێكردنە كە رێكخراوی ناوبراو بەردەوام هێرش دەكاتە سەر ئەو ئەستێرانەی كەوا جلوبەرگەكانیان لە پێستی ئاژەڵ درووست دەكرێت و بە دڕندە وەسفیان دەكات و ئەمە دووەم جارە هێرش بكاتە سەر بیونسی.