تاتۆیەكی نوێیسایرۆس

تاتۆیەكی نوێیسایرۆس
ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی مایلی سایرۆس تاتۆیەكی نوێی لەسەر مەچەكی چەپی كردووە و وێنەكەی لەسەر ئەكاوەنتی خۆی تۆڕی تویتەر بڵاوكردەوە بۆ ئەوەی جەماوەرەكەی بیبینن.
ماڵپەری (US Magazine)ی ئەمریكی لەم بارەیەوە ئاشكرای كرد كە تاتۆ نوێیەكەی سایرۆس سمبولی هاوڕێەتییە و لەلایەن هونەرمەند كات فۆن دیی تایبەت لە كێشانی تاتۆ كێشراوە و ئەمەش یەكەم تاتۆ نییە لەسەر جەستەی سایرۆس دەبینرێت، چونكە پێشتر لەسەر چەند شوێنێكی دیكەی لەشی تاتۆ هەبووە وەك سك و قۆڵی.
ماڵپەڕەكەی ئەوەشی خستۆتە روو كە سایرۆسی تەمەن 20 ساڵ،دەیەوێ وەك ئەستێرە بەناوبانگەكانی دیكەی جیهان بە تاتۆیەكانی سەرنجی زیاتر بۆ خۆی رابكێشێت وەك دیڤید بێكهامی ئەستێرەی تۆپی پێی ئینگلیزی و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و ئەنجلینا جۆلی و چەندین كەسایەتی ناوداری دیكە.
Top