تیرۆن بە بەشی خۆی رازییە
تیرۆنی بە رەچەڵەك ئەفریقایی، هەروەها دەڵێت: من هەست بەوە دەكەم كە تەمەنم دەڕوا، چونكە كاتێك لە ئاوێنە سەیری خۆم دەكەم بە روونی هەست بەوە دەكەم كە سیما و رووخسارم گۆڕاوە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش من زۆر رازیم بە هەر هێڵێك یان لۆچێك كە لە دەموچاومدا پەیدا دەبێت، تیرۆن دانی بەوەدا نا كە رووخسار و جوانی بۆ ئەكتەر گرنگ و پێویستن و لەم بارەیەوە گوتی: هەندێك رۆژ كە سەیری خۆم دەكەم دەڵێم ئەمڕۆ پێویستم بەوەیە كرێمێك بەكار بهێنم، بەڵام هیچ كاتێك بیرم لەوە نەكردۆتەوە كە خۆم لەژێر مقەستی پزیشكێكەوە ببینم بۆ ئەوەی نەشتەرگەریی جوانكاریم بۆ بكات.