رۆژان: مۆسیقای كوردی كاریگه‌ری له‌سه‌ر مۆسیقای ئێرانیش هه‌یه
* ئایا لە ئێستادا لە کوردستان مۆسیقای رەسەن (کلاسیک) گرنگی پێدەدرێت ؟
- هەر چەشنە شێوەیه‌کی مۆسیقا جێگای تایبەتی خۆی لە ناو خەڵکدا هەیە. مۆسیقای کلاسیکی ئێمەش تایبەتمەندییەکی خۆی هەیه و من بۆخۆم حەزم زۆر لە مۆسیقای کلاسیکە، بۆیه گرنگی پێدان به‌م جۆره مۆسیقایە وه‌ستاوه له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند، بێگومان به‌شێك له هونه‌رمه‌ندان حه‌ز به‌م جۆره مۆسقایه ده‌كه‌ن.
* ئه‌وه‌ی ئێستا له هونه‌ری جیهانیدا هه‌یه كاریگه‌ریی چی بووه له‌سه‌ر گۆرانی و موزیكی كوردی؟
- بە دڵنیاییەوە لە دونیای ئەمڕۆ دا ته‌کنۆلۆژیای سه‌رده‌م كه رۆڵی له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا هه‌یه كاریگه‌رییه‌كی زۆری لەسەر مۆسیقای کوردیش هه‌یه.
* كێن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه تا ئێستا ره‌سه‌نایه‌تیی هونه‌ری كوردی‌یان له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان پاراستووه؟
- ژماره‌یه‌كی زۆری هونەرمه‌ند هەن لە شێوازگەلی جۆراوجۆرکە به تایبەتمەندیی و توانایه‌كی زۆره‌وه مۆسیقای ره‌سه‌نی کوردی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، بەڵام من ناتوانم لێره ناوی کەسیان بڵێم نه‌وه‌ك هه‌ندێكیان لە بیرکەم و شەرمەزاریان بم.
* ئه‌و شه‌پۆله‌ی ئێستا له بواری هونه‌ردا هه‌یه پێتوایه تا چه‌ند به‌رده‌وام ده‌بێت؟
-لە سەردەمگەلی جیاوازدا شەپۆلگەلێکی جۆراوجۆر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هونه‌ر ده‌بێت. ته‌نیا ئه‌و هونه‌ره ده‌مینێته‌وه كه‌وا ره‌سه‌نه و ئه‌وانی دیكە ته‌مه‌نیان كورته و زوو له ناوده‌چن، چونكه هونه‌ر بۆ جه‌ماوه‌ره و جه‌ماوه‌ریش ئه‌و بڕیار ده‌دات .
* له نێو كورددا مه‌قامات چه‌ند رۆڵی هه‌یه له پێشخستنی هونه‌رمه‌نددا؟
- مەقام یەکێکه لە ستوونه بنەڕەتییه‌كانی مۆسیقای کوردی کە لە دێر زەمانەوە بەجێ ماوە ئەم مەقامانە لەسەردەمی پێشوووە هه‌بوون و ئێستاش درێژەیان هەیە و لە بواری کەلتووری لە ناو کورددا جێگای رێزه.
* له وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مریكا كه راپ و جاز و پۆپ زۆر به‌ربڵاون، چۆن توانیویانه هونه‌ری ره‌سه‌ن و كۆنی خۆیان بپارێزن؟
-هەر شێوەیه‌کی مۆسیقا هۆگر و گوێگرانی تایبەتی خۆی هەیه و لە ئه‌مریکاش گرنگییه‌كی تایبەت بەشێوەی مۆسیقای کلاسیک دەدرێت و هۆگرانی ئەوەیان زیندوو راگرتووە .
* ئایا هه‌وادارانی هونه‌ری كۆن و فۆلكلۆر ماون یاخود فۆلكلۆری خۆیانیان له‌گه‌ڵ هونه‌ری سه‌رده‌م گونجاندووه؟
- هونەری کلاسیک بەشێوەی تایبەتی خۆی بە کارده‌هێنرێت و مۆسیقای ئاوێتە لەگەڵ ئەم هونەرە لە گۆرانی و بڕگەگەلی جۆراوجۆر بە شێوەی نوێ بەکار ده‌هێنرێت .
* له نێوان موزیك و گۆرانی كورد و میلله‌تانی ده‌ورووبه‌ر جۆرێك نزیكی هه‌یه، تۆ پێت وایه له چ لایه‌نێكه‌وه هونه‌ری كوردی و فارسی له یه‌كتره‌وه نزیكن؟
-مۆسیقای کوردی یەکێکه لە پایه گرنگه‌كانی مۆسیقای جیهانی ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین کە كاریگەرییەكی گرنگی هه‌بووه له‌سه‌ر مۆسیقای ئێرانیش.
* وه‌ك رۆژان له چ روویه‌كەوە سوودت له موزیكی فارسی وه‌رگرتووه؟
- لە بەشی مۆسیقای کلاسیک کەڵکی زۆرم وەرگرتووە و لەگەڵ شیعرەکانی مەولانا و حافز.
* تۆ خۆت زیاتر له كامیان بە سه‌ركه‌وتووتر ده‌بینیت؟
-مۆسیقای کوردی زمانی هەست و دایکی منە و پێوەندی خۆشه‌ویستی زۆرم لەگەڵی هەیە و زمانی فارسی زمانی دووەمە بۆ من کە هەست و گیان دەدا بە شعر. من پێشکەوتنی خۆم زیاتر لە زمانی دایک واته زمانی كوردیدا دەبینم.
* بیستومانه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی ئێرانی داریۆش خه‌ریكی چه‌ند كارێك بوون ئه‌م پرۆژه‌یه به‌چی گه‌یشتووه؟
- به‌ڵێ، بڕیار وابوو کۆنسێرتێکی گەورە لە کوردستان پێکەوە ئه‌نجام بده‌ین له‌گه‌ڵ چه‌ندین سیمینار هونه‌ری جۆراوجۆر رێك بخه‌ین، بەڵام بەداخەوە هێشتا بە ئەنجام نەگەیشتوووە و گرفتگەلێکمان هاته پێش كه تا ئێستا نه‌كرا ئه‌م كۆنسێرت و به‌رنامه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین.
*ئاشنایی تۆ و داریووش کەی و چۆن درووست بوو؟
- لە ساڵی ٢٠٠٩ و٢٠١٠ بە نیازی درووست کردنی باڵاخانه‌یەكی داڵده‌دان بووم بۆ ژنان لە لۆس ئه‌نجلوس و کارم لە سەر ئەو پڕۆژه‌یه دەکرد، له‌و كاته‌وه هاورێیەتیم لەگەڵ داریووش دەستی پێ کرد و ئاهەنگی (سێسەد گولی سووری )پێشکەش بە رێبوارانی رێگای ئازادی کوردستان کردووە.
* زۆر له ئامێره موزیكیه‌كان تایبه‌تمه‌ندێتیی خۆیان هه‌یه لای كورد وه‌ك ده‌ف و شمشاڵ و چه‌ندانی دیكە ئایا وه‌ك پێویست هه‌وڵی به زیندوو مانه‌وه‌یان دراوه و ئه‌م كاره چۆن ده‌كرێت؟
- من زۆر حەزم لە دەفه و بە رای من دەف لە بواری عیرفانیەت و مۆسیقاییه‌وە کاریگه‌رییه‌كی زۆری هەیە، بنەماڵەی کامکارەکان لەم بوارەدا خزمەتێکی زۆریان کردوووە و پێگە و پایەی دەف یان لە مۆسیقای كوردیدا پته‌وتر كردووه.