كامەران نوری گوڵاڵە: دۆبلاژ چەند خزمەتكردنە بە كلتووری بیانی ئەوەندەش خزمەتە بە هونەری كوردی
* له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری و زه‌مینه‌ی باش بۆ دراما، ئێستا درامای كوردی چۆن ده‌بینی؟
- لە ئێستادا سەڕەڕای پەروەردە بوونی توانای باش لە بواری نواندندا بەهۆی كەمی گرنگیدان بە بواری تەكنیكی و بابەتی چیرۆك و سیناریۆ هەست دەكرێت ئاستی دراما كوردیەكان ئێستا ئاستێكی مامناوەند و پێویستی بە بەهێزكردن و بەپێزكردنی زیاترە.
* كادیر و ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری باشمان هه‌یه، ئایا حكومه‌ت (وه‌زاره‌تی رۆشنبیری) وه‌ك پێویست هاتۆته پێش؟
- بەهۆی كەناڵە تیڤیەكانەوە چەند هەوڵێكی پەڕاگەندە هەیە بۆ بەگەڕخستنی دروستكردنی درامای كوردی بەڵام وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان وەكو پێویست و زانستیانە و تەندروست بەگرنگی و بایەخەوە بەتەنگ پەرەپێدانی هونەری و تەكنیكی دراما تەلەڤزیۆنیەكانەوە نەهاتووە، دەبێت گرنگی زیاتری پێبدات.
* درامای كوردی خه‌ریكه له بیر خه‌ڵك ده‌چێته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وا وه‌ك پێویست جه‌ماوه‌ری نییه، هۆكاره‌كان چین؟
-سەبارەت بەلەبیرچونەوەی دراماكان لەهزری بینەراندا بەبڕوای ئێمە بابەتێكی رێژەییە و بینەری كەناڵەكان و دراماكان لە نێو هەناوی خێزانەكاندا دەردەكەوێت كەماون بۆ بینین یان دووركەوتنەوە.
* جه‌ماوه‌ر به شێوه‌یه‌كی سه‌یر رووی له زنجیره دۆبلاژكراوه‌كان كردووه، ئایا ئه‌مه نیشانه‌ی ئاست نزمی دراما كوردییه‌كان یان جه‌ماوه‌ر گه‌یشتۆته ئاستێكی به‌رزی وشیاری كه كاری باش و خراپ جیا بكاته‌وه؟
-زۆربوونی بینەرانی دراما بیانییەكان بەبڕوای ئێمە هەرچەندە هەر بابەتێكی نوێی بیانی زیاتر جێگەی سەرنجە، بەڵام ئێستا بینەرانی زنجیرە كۆرییەكان ڕوو لەكەم بوونە بەهۆی لێكچونیناوەڕۆك و بابەتەكان كەخەریكە زیاتر دەبنە بابەتی ناسراو و ئاشكرابوو، بەڵام دیسان دەڵێن بابەتی بیانی نوێ بەهۆی پاشخانی كەلتوری دراما‌و تیڤییەوە لای خۆمان زیاتر جێگەی سەرنجە.
* هه‌ر كارێكی هونه‌ری په‌یامێكی تایبه‌تی خۆی به جه‌ماوه‌ری ده‌گه‌یه‌نێت، په‌یامی كه‌ناڵه كوردییه‌كان چییه له نمایشكردنی زنجیر دۆبلاژ كراوه‌كان؟
-هەتاكو ئەو دەمەی كەرتی تایبەتی هونەریی پەرەدەسێنێت تاكو زیاتر كەناڵەكان پشتبەست دەبن بەداهاتی خۆیان بۆ خەرجی بەرهەمهێنان.پێویستە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە پلانێكی زانستییانە و دروست دوور لە پەراوێزخستن هاندەربێت بۆ بەرهەمی دراما تیڤییەكان.
• ئه‌و توانا مرۆیی و ماددییه‌ی له دۆبلاژكردنی زنجیره كۆریهكانهوه خه‌رج ده‌كرێ باشتر نییه له‌كارێكی كوردیدا خه‌رج بكرێت؟
-دۆبلاژكردن كارێكی هونەری گرنگە وەك وەرگێڕانی ئەدەبی گرنگە بۆناساندنی كەلتوری میللەتان پێویستە زۆر گرنگی پێبدرێت، بەڵام زاڵ نەكرێت بەسەر درامای كوردیدا ئەو خەرجییەی بۆ دۆبلاژ ئەنجام دەدرێ زۆر كەمترە لە خەرجی بەرهەم هێنانی درامایەك لەبەر ئەوە دۆبلاژكردنی دراما بیانییەكان كاریگەری ئەوتۆی نییە لەسەر خەرجی بەرهەم هێنانی درامای كوردی.
• بۆچی به‌شێك له ئه‌كته‌ره‌كان به ده‌نگیان به‌شدارن له دۆبلاژكردنی زنجیره بیانییه‌كان، له كاتێكدا زیاتر خزمه‌ت به كلتووری ئه‌و نه‌ته‌وانه ده‌كه‌ن؟
-وەك پێشتر ئاماژەمان پێدا بەشداریكردنی ئەكتەرە كوردەكان بە دەنگ لە زنجیرە بیانییەكاندا گرنگە بۆ ناساندی كلتوری میللەتان بە یەكتر و ئاشنا كردنی جەماوەر بە شارستانییەتی میللەتانی كە، ئەوە خزمەت كردنە بە دراما و قاڵبوونەوە لە نواندن و كاری هونەری زیاتر، بەشداریكردنی ئەكتەرە كوردەكان بە دەنگ چەند خزمەنكردنە بە كلتووری بیانی ئەونەش خزمەتە بە هونەری كوردی.
* كه‌ناڵه كوردییه‌كان چ ڕۆڵێكیان هه‌یه له نمایشكردنی زنجیره دۆبلاژكراوه‌كان؟
-كەناڵە كوردییەكان ڕۆڵێكی باشییان هەیە لە پەخشكردنی دراما بیانییەكان بەڵام خەرجی ماندووبوونی ناوەندەكانی دۆبلاژ پێویستە ڕێزی بگیرێت و خەرجی زیاتریان بدرێتێ.
* تێبینی ده‌كرێ ركابه‌رێتییه‌كی توند هه‌یه له نێوان كه‌ناڵه كوردییه‌كان به ئاسمانی و لۆكاڵییه‌كان له‌سه‌ر په‌خش كردنی زنجیره دۆبلاژكراوه‌كان، ئه‌مه‌یان هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
-هەرچەندە پێویستە ئەم پرسیارە ئاراستەی كارگێری كەناڵەكان بكرێت بەڵام دیارە كەناڵەكانی تیڤی و كەناڵە ئاسمانییەكان بۆ بەدەستهێنانی جەماوەری خۆیان هەوڵدەدەن باشترینی ئەو درامایانە بە دۆبلاژكراوی بكڕنەوە هەرچەندە بڕوامان وایە لەگەڵ كرینەوەی بەرهەمە دۆبلاژكراوەكان كەناڵەكان كێبڕكێش بكەن لەسەر بەرهەم هێنانی درامای كوردی بۆ بوژانەوەی زیاتری توانا هونەرییەكانی دراماكارانی كورد و بەرهەمەكانیان.
* چیبكرێ بۆ ئەوەی درامای كوردی پێشبكەوێ؟
-بە زانستییانە پەرەبدرێ بە لایەنی تەكنیكی و خولی ڕاهێنان بكرێتەوە بۆ دروست كردنی كەسانی پسپۆری فیلمسازی لە بوارەكانی دەرهێنان و وێنەگرتن و بەڕێوەبردنی بەرهەم و دیكۆرسازی و مۆنتاژ كردن .... هتد، هاریكاری كردنی زیاتری خەرج بۆ دراما تیڤییەكان.
* ئێستا له ڤیدیۆ كلیپ و كورته فیلمه‌كان دیارده‌یه‌ك به‌رچاوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه سیناریۆ و ده‌رهێنان و وێنه‌گرتن ته‌نیا یه‌ك كه‌س پێی هه‌ڵده‌ستێت، پێتوایه هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
-ئەمە بابەتێكی نامۆ نییە لە شوێنانی تریش بۆ كەمكردنەوەی خەرج ئەم جۆرە هەوڵانە دەدرێت، بەڵام باشتر وایە بۆ هەر كارێكی هونەری فیلمسازی و كلیپ و دراما گرنگی بدرێت بە جیاكردنەوەی بەش و پسپۆرییەكان بە تایبەت دەرهێنان و وێنەگرتن و مۆنتاژ بۆ ئەوەی بە دروستی هەر كەس كاری خۆی بە لێزانی و پسپۆڕی جێبەجێ بكات.
* ئەی توانا‌و كارەكانی گەنجەكان له دراماكان چۆن دەبینیت؟
-توانا و كارەكانی گەنجەكان لە ئێستادا زۆر باشە و داواكارم هونەركارە لاوەكان زیاتر گرنگی بدەن بە كاری فیلم و دراما بۆ بەرەو پێشچوونی هونەری كوردی وە پێویستە لەسەر دەزگا حكومی و نا حكومییەكان گرنگی زیاتر بدەن بە لاوان و گەنجان بۆ زیاتر بەرزبوونەوەی ئاستی هونەری.