موهەنەد لە مردنی خۆی توڕەیە

موهەنەد لە مردنی خۆی توڕەیە
كیڤانش تاتلیتۆگی ئەكتەری توركی ناسراو بە موهەنەد تووڕە بوون و بێزاری خۆی راگەیاند بەرامبەر بەو پڕوپاگەندە و هەواڵانەی بەم دواییە دەربارەی مردنی دەگوازرێنەوە لەلایەن میدیاكانەوە
موهەنەد سەبارەت بەم هەواڵانە دەڵێت: جارێكی دیكە منیان كوشت، خزم و هاوڕێكانم بەردەوام پێوەندیم پێوە دەكەن و لە ئەحواڵم دەپرسن هەندێكیان راستەوخۆ پێم دەڵێن نەمردی، هەندێكی دیكەیان دڵنیا نین و دەڵێن ئەوە خۆتی كە دڵنیا دەبن منم ئینجا پێم دەڵێن ئەوە چییە لە فڵان رۆژانی باسی مردنی تۆ دەكەن، من نازانم ئەو كەسە نەفس نزمانە كێن كە بەو كارە قێزەوەنانە هەڵدەستن و وایان كردووە راگەیاندن بگاتە بەو بارودۆخەی ئێستا كە زۆر حاڵێكی خراپە.
Top