سەلمان خان بـە كوشتن تۆمەتبار دەكرێت
رووداوەكە لە سیپتێمبەری ساڵی 2002 روودیدا كاتێك لە نزیك فڕنێك سەلمان نان لە شاری بۆمبای لە هاووڵاتییەكی دا و بووە هۆی كوشتنی، بەڵام سەلمان لە شوێنی رووداوەكە رایكرد و ئێستاش تۆمەتی كوشتن بە پشتگوێ خستنی ئاڕاستە دەكرێت و رەنگە سزاكەی بەندكردن بێت بۆ ماوەی 10 ساڵ، بەڵام سەلمان ئەوەی رەتكردەوە كە ئەو كات خۆی ئۆتۆمبیلی لێخوڕی بێت.
دادوەر فاسنت باتێل لە بارەی ئەم كێشەوە وتی: تا ئێستا هیچ بەڵگەیەكی روون نییە دەربارەی ئەوەی كە رووداوەكە بە ئەنقەست نەبووبێتن، بۆیە پێویستە دادگا زۆر بە وردی لەم كەیسە بروانێت و توندترین سزاش بەسەر سەلماندا بسەپێنێت، لەلایەن خۆیەوە دیبیش مهیتای پارێزەری سەلمان رایگەیاند كەوا تانە لە حوكمی داگا دەدات ئەگەر هەرچییەك بێت.
رۆژنامەنووس و پەیامنێران هەمیشە سەلمان خان بە (كەسێكی بەد) وەسف دەكەن و مامەڵە كردنی لەگەڵ ئیشواریا رای هاوڕێی بە باشترین نموونە دەهێننەوە، هەروەها باس لەوەش دەكەن كە ساڵی 2006 بە پێنج ساڵ زیندانی كراوە بە تۆمەتی كوشتنی ئاسكێك لە شوێنێكی پاراستنی ئاژەڵان، بەڵام دواتر ئازاد كرا بە كەفالەت.
شایەنی وتنە سەلمان خان بە بەناوبانگترین ئەستێرە سینەماییەكانی هۆڵیۆد دەناسرێت و بەشداری لە زیاتر لە 80 فیلمدا كردووە.