برێتنی نازناوی بوو بە كچی زێڕین

برێتنی نازناوی بوو بە كچی زێڕین
بەم دواییە نازنازی (كچی زێڕین) بەخشرایە گۆرانیبێژی ئەمریكی برێتنی سبیرز ئەویش بەهۆی ئەوەی كە لە ساڵی رابردوودا توانی ببێتە خاوەنی زۆرترین كرێ لە نێو هونەرمەنداندا.
لە ساڵی 2012 برێتنی توانی بڕی 58 ملیۆن دۆلار كۆ بكاتەوە، بەپێی راپۆرتێكی گۆڤاری (فۆربس)ی ئەمریكی كە لیستی تایبەتی بڵاوكردۆتەوە سەبارەت بە خاوەن زۆرترین كرێ لەنێو كچە گۆرانیبێژەكان، بە پێی راپۆرتێكی هەمان گۆڤاری هۆكاری ئەم كرێ زۆرەی بریتنی بۆ دوایین ئەلبوومی دەگەڕێتەوە كە بە ناوی (ئافرەتێكی قەدەری)یە لەگەڵ بەشداری كردنی لە بەرنامەی(ئێكس فاكتۆر)و ئەم بڕە پارەیەش بووە هۆكارێك بۆ ئەوەی بتوانێت باری تەندروستی باشتر بێت بەتایبەتی لە بواری ماددە هۆشبەرەكان.
برێتنی گۆرانیبێژ جگە لە گۆرانی وتن تێكستیش دادەنێت لە هەمان كاتدا گۆرانیبێژیشە، هەر لە تەمەنێكی زوودا لەگەڵ ئەكتەری ئاشنا دەبێت و گۆرانی دەگوت و لە بەناوبانگترینیان گۆرانی(منی شێت كردووە) كە پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی گرامی وەك باشترین دەنگی ئافرەت.
Top