كیت مودمنی نۆك خواردنە
رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی لەم بارەیەوە رایگەیاند كەوا كیت ئێستا مودمینی خواردنی نۆك بووە لەو كاتەوەی لە یەكێك لە چێشتخانەكانی لەندەن تامی كردبوو، رۆژنامەكە ئەوەشی راگەیاند كە كیت ئەوەندە حەزی لە نۆك كرد بە جۆرێك داوای لە چێشتلێنەرەكە كرد فێری بكات چۆن لە ماڵەوە (حمص بالطحین) ئامادە بكات، شایەنی وتنە ئێستا لە بەریتانیا بەگشتی و ئەو شوێنانەی عەرەبی لێیە بە تایبەتی (حمص بالطحین) بە یەكێك لەو خواردنانە دادەنرێت كە رەواجێكی زۆری هەیە لای بەريتانیەكان و خواردنێكی سەرەكی ژەمەكانیانە.