تەمەن سەید ئەحمەد "بۆ یەكەم جار لە كوردستان"

تەمەن سەید ئەحمەد
هونەرمەند (تەمەن) پێی ڕاگەیاندین "بە سوپاسەوە بە سپۆنسەری (ئاریا سوپەرماركێت) كۆتاییمان هێنا بە تەواوی كارەكانی ڤیدیۆكلیپی (بێ ئاگا)، كە بە شێوەی یەك گرتەی (One Take) ئەنجام دراوە، ئەم شێوازە یەكەم جارە لە كوردستان ئەنجام دەدرێت. ئەم گۆرانیە تێكست و ئاوازی خۆمە، دابەشكردنی میوزیك لە لایەن (مەحەمەد یاسین)ەوە لە ستۆدیۆی (ڕۆژ)ئەنجامدراوە."
لە بارەی كاری كلیپەوە (تەمەن) دەڵێت "دەرهێنان و كارمێرا (سامی سەباح)، بەڕێوبەری بەرهەم (ڕەوەند ئەمجەد)، یاریدەدەری دەرهێنەر (ئەندام جەمال)، نواندن (فارس عەلی)، گرافیك (كاروان ك.)، میكیاژ (میدیا قازی)، ڕوناكی (فورات، تەنەر دەمیر، كەرەم)، باك ستەیج (بڕیار ئیسماعیل)، هاوكار (لاوە عوسمان). سوپاس بۆ (كۆمانیای كۆك، بەفرین ستی، هەرێم مەحەمەد). بەرهەمهێنانی كۆمپانیای (AVA). هیوادارم توانبێتمان بەرهەمێكی باش پێشكەش بكەین."

فۆتۆ: سامی سەباح
Top