نیكۆڵ كیدمان رێز لە بیروباوەڕی منداڵەكانی دەگرێت

نیكۆڵ كیدمان رێز لە بیروباوەڕی منداڵەكانی دەگرێت
خانمە ئەكتەری ئوسترالی نیكۆڵ كیدمان رایگەیاند كەوا پەشیمان نییە لەو ماوەیەی كە لەگەڵ توم كرۆزی هاوسەری پێشووی بەسەری بردووە بەر لەوەی جیاببنەوە.
ئەوەشی راگەیاند كە ئامادە نییە باس لە بیروباوەڕە ئاینییەكانی كرۆز بكات، كیدمان كە بەر لە 10 ساڵ لە كرۆز جیابۆوە ئەوەشی ئاشكرا كرد ئەو كاتەی بە یەكەوە بوون ئاگاداری ئەوە بووە كە تۆم پێڕەوی فەلسەفەیەكی ئایینی تایبەت بوو كە بە (سینتۆلۆجیا) ناسراوە، بەڵام هیچ كاتێك بە ئاشكرا باسی ئەو فەلسەفەیە بكات یاخود دژی بوەستێتەوە، چونكە ئێستاش هەردوو منداڵەكەی كۆنۆر و ئیزابیلا وەك تۆمی باوكیان پێڕەوی ئەم فەلسەفە ئایینییە دەكەن و ئەویش وەكو دایك رێز لە بیروباوەڕەكانیان دەگرێت و حەزیش دەكات لەسەری بمێنن، چونكە خۆیان هەڵیانبژاردووە و كەسیش بۆی نییە پاشگەزیان بكاتەوە تا ئەو كاتەی خۆیان بڕیار بدەن.
Top