جیمس كامیرۆن بە دزینی سیناریۆی (ئەڤاتار) تۆمەتبار دەكرێت

جیمس كامیرۆن بە دزینی سیناریۆی (ئەڤاتار) تۆمەتبار دەكرێت
دادوەرێكی ئەمریكی داوای لە جیمس كامیرۆنی دەرهێنەری فیلمی (ئەڤاتار) كرد رەشنووسی فیلمە مێژووییەكەی پێشكەش بە پارێزەرێك بكات كە دەڵێ خۆی سیناریۆكەی نووسیوەتەوە و لەلایەن كامیرۆنەوە دزراوە.
ساڵی ئیریك رایدەر سكاڵایەكی دژی جیمس كامیرۆن و كۆمپانیاكەی (لایتستۆرم ئینترتینمنت) پێشكەش بە دادگا كرد و تێیدا دەڵێ كە چیرۆكی فیلمی (ئەڤاتار) خۆی نووسیوەیەتی لە كتێبێكدا بە ناوی (كای.ئار.زی 2068) و دواتر كامیرۆن بۆخۆی بردوویەتی و فیلمی (ئەڤاتار)ی بەرهەمهێناوە بە پشت بەستن بە چیرۆكەكەی، بۆیە دادوەرێكی لۆس ئەنجلوس داوای لە كامیرۆن كرد بۆ ئەوەی رەشنووسەكەی پێشكەش بكات، بەڵام بێ ئەوەی سەیری یاداشتە تایبەتییەكانی ئەو و جۆن لاندۆی بەڕێوەبەری چالاكییەكانی (لایتستۆرم ئینترتینمنت) بكات. شایەنی گوتنە فیلمی (ئەڤاتار) لە ساڵی 2009 بە وەرچەرخانێك دانرا لە سینەمای سێ رەهەندی و توانی بڕی 2،8 ملیار دۆلار كۆ بكاتەوە.
Top