جیمس كامیرۆن بە دزینی سیناریۆی (ئەڤاتار) تۆمەتبار دەكرێت
ساڵی ئیریك رایدەر سكاڵایەكی دژی جیمس كامیرۆن و كۆمپانیاكەی (لایتستۆرم ئینترتینمنت) پێشكەش بە دادگا كرد و تێیدا دەڵێ كە چیرۆكی فیلمی (ئەڤاتار) خۆی نووسیوەیەتی لە كتێبێكدا بە ناوی (كای.ئار.زی 2068) و دواتر كامیرۆن بۆخۆی بردوویەتی و فیلمی (ئەڤاتار)ی بەرهەمهێناوە بە پشت بەستن بە چیرۆكەكەی، بۆیە دادوەرێكی لۆس ئەنجلوس داوای لە كامیرۆن كرد بۆ ئەوەی رەشنووسەكەی پێشكەش بكات، بەڵام بێ ئەوەی سەیری یاداشتە تایبەتییەكانی ئەو و جۆن لاندۆی بەڕێوەبەری چالاكییەكانی (لایتستۆرم ئینترتینمنت) بكات. شایەنی گوتنە فیلمی (ئەڤاتار) لە ساڵی 2009 بە وەرچەرخانێك دانرا لە سینەمای سێ رەهەندی و توانی بڕی 2،8 ملیار دۆلار كۆ بكاتەوە.