دیكابریۆ جگەرەی ئەلیكترۆنی بەكاردەهێنێت

دیكابریۆ جگەرەی ئەلیكترۆنی بەكاردەهێنێت
ئەكتەری ناوداری سینەمایی لیۆناردۆ دیكابریۆ هەوڵ دەدات تەندروستیی خۆی باشتر رابگرێت ئەویش بە دووركەوتنەوە لە جگەرە كێشان، چونكە هەست دەكات جگەرە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر تەندروستی ئەو هەبووە و بۆتە هۆی ئەوەی بەشێكی زۆر لە جوانییەكەی خۆی لە دەست بدات.
دوای فیلمی تایتانیك كە لیۆناردۆ رۆڵی (جاك)ی پاڵەوانی فیلمەكەی بینی، لیۆناردۆ بوو بە نموونەی جوانی و عاشقی كچان و ئەو دیمەنەی كە جاك تێیدا خۆی دەكاتە قوربانی بۆ ئەوەی (رۆز) لە سەرما و مردن رزگاری بێت و شوێنی خۆیشی لەسەر ئەو تەختەدارە دەدات بە خۆشەویستەكەی تاكو رزگاری بێت وایكرد كە لیۆناردۆ سەرنجی خۆی لە دڵی كچان لەسەرتاسەری جیهان بۆ خۆی رابكێشێت. گۆڤاری (كلۆزیر)ی فەرەنسی لەم بارەیەوە بڵاویكردۆتەوە كە لە كاتی وێنەگرتنی دوایین دیمەنی فیلمە نوێیەكە (زە وۆلف ئۆف وۆل ستریت) بینراوە كە جگەرەی ئەلیكترۆنی بەكارهێناوە، چونكە بە نیازە بە یەكجاری واز لە جگەرە كێشان بهێنێت بۆ ئەوەی هەرهیچ نەبێ ئەوەندە جوانییەی ماویەتی لەدەستی نەدات، لەلایەكی دیكەوە چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە لیۆناردۆ رایانگەیاند ئێستا لە هەوڵی ئەوەدایە رۆبەرت باتیسۆنی ئەكتەر و هاوڕێی خۆیشی رازی بكات كە واز لە جگەرە كێشان بهێنێت تاكو ئەویش جوانییەكەی خۆی لە دەست نەدات.
Top