ئۆما تۆرمان 5 ناو بۆ كچەكەی هەڵدەبژێرێت

ئۆما تۆرمان 5 ناو بۆ كچەكەی هەڵدەبژێرێت
ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی ئۆما تۆرمان هۆكاری هەڵبژاردنی پێنج ناوی بۆ كچە تەمەن 6 مانگیەكەی خۆی ئاشكرا كرد، دوای ئەوەی ناوە درێژەكەی كچەكەی تۆرمان مشتومڕێكی زۆری نایەوە.
تۆرمانی تەمەن 42 ساڵ لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا ئاشكرای كرد مایای كچی كە تەمەنی 14 ساڵە رازیی كرد بۆ ئەوەی ناوی كچە بچووكەكەی لە پێنج ناو پێك بێت بەم شێوەیە (رۆزالیندا ئۆرشا ئەركادینا ئالتالۆن فلۆرانس)، ئۆرمان ئەوەشی راگەیاند لەبەر ئەوەی خۆی بڕیاریداوە كە منداڵی دیكەی نەبێت، بۆیە بەم بیرۆكەی كچەكەی رازی بووە هەرچەندە دڵنیا بوو لەوەی كە ئەم ناوە درێژە دەبێتە مایەی قسەكردنێكی زۆر لەلایەن خەڵكەوە، دەربارەی ئەوەی كە بۆچی سەرەڕای ئەمە پێنج ناوە كەچی بە لۆنا كچەكەی خۆی بانگ دەكات تۆرمان گوتی: من و هاوسەرەكەم لەسەر ناوێك لەو پێنج ناوە رێك نەكەوتین كە كچەكەمانی پێ بانگ بكەین بۆیە بڕیارماندا بە (لۆنا) بانگی بكەین.
Top