جەماوەر لە بینینی سزادانی سوڵتانــە هویام بێبەش دەبن
ئێستا نووسینی بەشی چوارەمیش تەواو بووە، بەڵام پێدەچێت بینەران لە بینینی سزادانی سوڵتانە هویام بێبەش دەبن لە كاتێكدا بەشێكی زۆری بینەران بە پەرۆشەوەن كە ببینن هویام سزا دەدرێت، لەلایەكی دیكەوە و دوای لە سێدارەدانی (ئیبراهیم پاشا) كە ئەكتەری توركی ئۆكان یلابیك رۆڵی دەبینێت، ستافی زنجیرەكە ئاهەنگێكی تایبەتیان بۆ ساز كرد، چونكە رۆڵی تەواو دەبێت، هەر بەم بۆنەیەوە فیلمێكی تۆماریان نمایش كرد كە گرنگترین دیمەنەكانی ئیبراهیم پاشای تێدا بوو و دوای كۆتایی ئاهەنگەكەش ئۆكان بۆ بەسەر بردنی پشوو رووی لە ئەمریكا كرد و بڕیارە تا مانگی ئەیلوول لەوێ بمێنێتەوە.