ماوه‌یه‌ك بوو هونه‌رمه‌ندی ناودار سه‌عدون یونس خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی به‌شی دووه‌می زنجیره درامای (كه‌ونه ده‌ركه) بوو كه به هاوكاریی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره‌یه به‌ر له 20 ساڵ زیاتر له هه‌ولێر به‌رهه‌م هاتووه و تا ئێستاش وه‌ك كارێكی هونه‌ریی به‌رز له هزری بینه‌ری كوردیدا ماوه، له باره‌ی كاره‌كانی (كه‌ونه ده‌ركه) هونه‌رمه‌ند به گوڵانی راگه‌یاند كه چه‌ند مانگێك پێش ئێستا وێنه‌گرتنی كه‌ونه ده‌ركه ته‌واو بووه و ماوه‌یه‌كیشه ده‌ست بە مۆنتاژ كردنی كراوه، مۆنتاژیش گه‌یشتۆته قۆناغه كۆتاییه‌كانی و به‌م زووانه ته‌واو ده‌بێت و پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ر ده‌كرێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به كه‌ونه ده‌ركه سه‌عدون یونس گوتی: ژماره‌ی كاراكته‌ره‌كان به گشتی 20 ده‌بن و من خۆیشم ڕۆڵم ده‌بێت له‌م به‌شه‌دا چیرۆكه‌كه زیاتر گێڕانه‌وه‌ی واقعی ئێستای شاره‌كه‌یه كه له‌گه‌ڵ گه‌وره بوون و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌دا بگونجێت كه له شاره‌كه‌دا روویانداوه له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا، بۆیه( كه‌ونه ده‌ركه) به‌رجه‌سته كردنی واقعی ئێستای شاری هه‌ولێر و دانیشتوانه‌كه‌ی و نیشاندانی ئه‌و پێشكهوتنهیە كە شار به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌گه‌ڵ داخوازی و پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك.