مه‌یاده‌: ئه‌ساڵه‌ خۆی بـــــه‌ ئوم كه‌لسوم ده‌زانی

مه‌یاده‌: ئه‌ساڵه‌ خۆی بـــــه‌ ئوم كه‌لسوم ده‌زانی
خانمه‌ گۆرانیبێژی سوری مه‌یاده‌ ئه‌لحه‌ناوی رازی نییه‌ باس له‌ ناوه‌ڕۆكی ناكۆكیی نێوان خۆی و ئه‌ساله‌ نه‌سری بكات و ده‌ڵێت: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نامه‌وێ هه‌ر ناوی بهێنم، چونكه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌ نییه‌.
مه‌یاده‌ له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: من پێموابوو كه‌ ئه‌ساله‌ سورییه‌، به‌ڵام ئێستا به‌و شێوه‌یه‌ بیر ناكه‌مه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی خیانه‌ت له‌ وڵاتی خۆی بكات، نابێ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك لێی ببوورم ته‌نانه‌ت شایه‌نی ئه‌وه‌ نییه‌ بڵێم خه‌ڵكی وڵاتی منیشه‌.
مه‌یاده‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ( بعدنا مع رابعه‌) كه‌ خانمه‌ راگه‌یاندنكار رابیعه‌ زه‌یات له‌ كه‌ناڵی (الجدید) پێشكه‌شی ده‌كات ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌ساله‌ ئافره‌تكی له‌خۆباییه‌ و خۆی زۆر پێ له‌ ئوم كه‌لسوم گه‌وره‌تره‌ و رووی له‌ ئه‌ساله‌ كرد و پێی گوت: په‌تای خۆبه‌زلزانین گۆڕستانی هونه‌رمه‌ندانه‌، تۆ هاوڕێی من نیت تا له‌گه‌ڵم ئاشت بیته‌وه‌، راسته‌ من دڵم پاكه‌، به‌ڵام ئه‌ویش سنووری هه‌یه‌.
Top