پارێزه‌رێكی میسری: هه‌یفا له هه‌موو ژیانیدا فاشیله
له دوایین لێدوانی‌دا و دوای ئه‌وه‌ی هه‌یفا رایگه‌یاند كه سكاڵا دژی محه‌مه‌د عه‌بدلعالی بێژه‌ری كه‌ناڵی (الناس) بۆ دادگا به‌رز ده‌كاته‌وه به‌وه‌ی كه له به‌رنامه‌ی (م الاخر) جنێو و قسه‌ی ناشیرینی پێگوتووه و به له‌ش فرۆش وه‌سفی كردووه، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ئه‌لوه‌حش به هه‌یفا ده‌ڵێت: تۆ ئافره‌تێكی فاشیلی له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا، چۆن له دایكایه‌تی و ژیانی هاوسهرێتیتدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوویت، به‌مشێوه‌یه له هونه‌ریشدا سه‌ركه‌وتوو نابیت، ئه‌لوه‌حش له هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر هه‌یفا به‌رده‌وامه و ده‌ڵێت: به‌ڵگه‌م بۆ ئه‌م قسانه كچه‌كه‌ی خۆته، چونكه به ئاشكرا پێی گوتی ئه‌گه‌ر واز له سه‌ما كردن و خۆ رووت كردنه‌وه نه‌هێنیت من به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نیم تۆ بە دایكی خۆم بزانم و به كچی تۆ بناسرێم.