سیرینیش له‌ شوفێران بێزاره‌

سیرینیش له‌ شوفێران بێزاره‌
خانمه‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی لوبنانی سیرین عه‌بدلنور بێزاری وسه‌رسامیی خۆی له‌شێوه‌ی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكه‌وه‌ ده‌ربڕی و به‌ سه‌رشێتانه‌ و گوێ نه‌دانه‌ گیانی خۆیان و كه‌سانی دیكەی وه‌سف كردن. سیرین له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ ئۆتۆمبیل لێده‌خوڕن له‌ مردن ناترسن و گیانی خۆیان و كه‌سانی دیكەیشیان له‌ لا گرنگ نییه‌ و بیر له‌وه‌ ناكه‌نه‌وه‌ كه‌ رێگای گشتی موڵكی هه‌موو كه‌سێكه‌، سیرین زیاتر ده‌ڵێت: پێم سه‌یره‌ بۆچی ئه‌م كه‌سانه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ئۆتۆمبیله‌كانیان لێده‌خوڕن و بیر له‌ هیچ شتێك ناكه‌نه‌وه‌.
Top