ئیما به رووخساری خۆی خۆشحاڵه
گۆڤاری (كلۆزیر)ی فه‌ره‌نسی له‌م باره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه ئیما ئه‌و زانیاریانه‌ی پشت راست كردۆته‌وه گوایه پۆلیسی فڕۆكه‌خانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس پێیانوابووه نه‌گه‌یشتۆته ته‌مه‌نی یاسایی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به ته‌نیا گه‌شت بكات و پێویسته كه‌سێكی له‌گه‌ڵدا بێت، چونكه دڵنیا نه‌بوون له ساڵی له دایكبوونی كه له‌سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌ی نووسراوه، گۆڤاره‌كه زیاتر ده‌ڵێت: ئیما زۆر خۆشحاڵ بوو كاتێك فه‌رمانبه‌ره‌كه پێی گوتبوو تۆ هێشتا منداڵی و بۆت نییه گه‌شت بكه‌ی ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه هێشتا رووخساری زۆر له منداڵان ده‌چێت و به ته‌مه‌ن بچووك دێته به‌رچاو، به‌ڵام ئه‌م خۆشییه‌ی ئیما زۆری نه‌خایه‌ند، چونكه بۆی ده‌ركه‌وت زۆر كه‌س نایناسن له كاتێكدا ئه‌و پێیوایه كه یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده هه‌ره ناوداره‌كانی جیهان.