مه‌یاده‌ ئه‌لحه‌ناوی گۆرانی بۆ (كوردستان) ده‌ڵێ

مه‌یاده‌ ئه‌لحه‌ناوی گۆرانی بۆ (كوردستان) ده‌ڵێ
ئیلاف- دوای دابڕانێكی زۆر له‌ گۆڕه‌پانی هونه‌رییه‌وه‌،خانمه‌ گۆرانیبێژی گه‌وره‌ی سوری "مه‌یاده‌ حه‌ناوی‌" كۆتایی به‌ وێنه‌گرتنی‌ كلیپه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ هێنا به‌ ناوی‌ " كوردستان" كه‌ ده‌قی‌ گۆرانییه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ شیعره‌كانی‌ شاعیری‌ عیراقی " محه‌ممه‌د مه‌هدی‌ جه‌واهیری‌"‌و ده‌رهێنانی‌ كلیپه‌كه‌ش له‌لایه‌ن فادی‌ حه‌داد_ه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌.
مه‌ییاده‌ حه‌ناوی‌ ئه‌م گۆرانییه‌ی به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی زانی و هیوای خواست كه‌ ئاشتی هبه‌رپابێت و ، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ پێشتر گۆرانی بۆ سوریا و لوبنانیش وتووه‌ ، كه گۆرانی‌ وتنی‌ بۆ " كوردستان" دوای‌ گۆرانی‌ وتنی دێت بۆ سوریا‌و لوبنان.
گۆرانییه‌كه‌ له‌ ستدیۆی‌ فادی‌ حه‌داد_ی‌ ده‌رهێنه‌ر وێنه‌ی گیراوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ دووه‌مین كلیپه‌ تیایدا هاوكاری‌ حه‌ناوی‌ ده‌كات، به‌و گۆرانییه‌ش، مه‌یاده‌ جارێكی‌ دیكه‌ هاته‌وه‌ نێو دنیای‌ موزیك‌و گۆرانی‌ وتن، كلیپه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ پێگه‌ و كاروانی هونه‌ری مه‌یاده‌دا بگونجێت.
Top